هەرزان دەبێتەوە
ئەنجومەنى بۆرسەى هەولێر؛ دەستێک هەیە یارى بە دۆلار دەکات
+964
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بەرزبوونەوەى بەردەوامى نرخى دۆلار، بازاڕەکانى دۆلارى خرۆشاندووە، ئەنجومەنى بۆرسەى هەولێریش دەڵێت: دادەبەزێتەوە و دێتەوە بۆ 140 هەزار.
ماوەى چەند رۆژێکە، نرخى دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ئەمڕۆش تا نزیکەى 148 هەزار رۆیشت.
غازى سەعدى، ئەنجومەنى بۆرسەى هەولێر بۆ 964 قسەى کردووە و دەڵێت: پێویستناکات هاولاتیان دوودڵ بن، نرخى دۆلار دادەبەزێتەوە، چونکە حکومەت 100 دۆلار هەر بە 132 هەزار دینار دەخاتە بازاڕەوە و گرانى نەکردووە”.
ئەو پێى وایە، کەسانێک هەن یارى بە بازارەوە دەکەن و دۆلار بەرز دەکەنەوە، بەڵام نرخەکەى هەر دێتەوە خوارەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح