بەڵێ، نەخێر

خۆراکدان بە باڵندە لە کاتی بەفردا؛ خزمەتە یان زیان؟

964+

وریا فەتاح

لەگەڵ سپیپۆشبوونی چیا و شارەکان، زۆربەمان سۆزمان دەبزوێت و ڕادەکەین بۆ ئەوەی دانەوێڵە بۆ باڵندەکان دابنێین. بەڵام ئایا ئەمە بە ڕاستی خزمەتە یان تێکدانی هاوسەنگی سروشتە؟

هەرکە بەفر دەبارێت، لایەنگرانی “بەزەیی” دەڵێن: ئێستا کاتی هاوکارییە و سێ بەڵگە بۆ بۆچونەکەیان دەهێننەوە:
1- باڵندەکان لە برسان و سەرمای تاقەتپڕوکێن ڕزگار دەکەین.
2- دانەوێڵە وەک “سوتەمەنی” وایە بۆ ئەوەی جەستەیان گەرم بێتەوە.
3- مرۆڤ ژینگەی ئەوانی تێکداوە، بۆیە ئەرکیەتی قەرەبوویان بکاتەوە.

لەبەرامبەردا شارەزایانى ژینگە ئەمە رەت دەکەنەوە چوار پاساویان بۆ رەتکردنەوەکە هەیە کە ئەمانەن:

1- خۆراک پێدان باڵندەکان و ئاژەڵەکان “تەمەڵ” دەکات و غەریزەی ڕاوکردنیان لەناودەبات.
2- کۆبوونەوەیان لە یەک شوێن، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆس و پەتا.
3- هەندێ لە خۆراک و دانەوێلەکان گەدەیان تێکدەدات و مەترسیى لەناوچونیان دروست دەکات.
4- سروشت یاسای خۆی هەیە؛ بەفر فلتەرێکە بۆ مانەوەی باڵندە بەهێزەکان.

ئێستا تۆ چۆن دەڕوانیتە ئەم بابەتە؟، لەگەڵ ئەو بۆچوونەیت کە دەبێت خۆراک و دانەوێڵە بدرێت بە باڵندە و ئاژەڵەکان، بدەرێت؟ یان پێت وایە دەبێت ڕێگە بدەین سروشت کارەکانی خۆی بکات؟.

قەڵادزێ؛ سفرەیەکى پڕ لە خۆراک بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان راد...

قەڵادزێ؛ سفرەیەکى پڕ لە خۆراک بۆ ئاژەڵ و باڵندەکان رادەخات