نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار - فۆتۆ: 964
تەندروستی گەرمیان بڵاوی کردەوە
لە پشووەکە؛ زیاتر لە هەزار کەس چوونەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار
964+
ئەحمەد مستەفا
تەندروستی گەرمیان دەڵێ، لە ماوەی یەک هەفتەی پشووی سەری ساڵدا، سەردانی زیاتر لە هەزار چارەخوازیان بۆ نەخۆشخانەی شەهید هەژار تۆمار کردووە.
توانراوە 10 نەشتەرگەیش ئەنجام بدرێ.
بە گوێرەی راگەیەندراوی تەندروستی گەرمیان کە ئەمڕۆ دووشەممە 5.1.2025 رایگەیاندووە، لە ماوەی حەوت رۆژی پشووی سەری ساڵدا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، هەزار و 80 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
هەروەک، هەزار و 400 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر، 411 تیشکی X-Ray و 45 سیتی سکان ئەنجام دراون، بە گوێرەی هەمان راگەیەندراوە، هەر لەو ماوەیەدا 10 نەشتەرگەریی جۆرواجۆریش ئەنجام دراوە.