لە سبەینێوە بۆ ماوەی 10 رۆژ
تۆمارکردنی ناوی جوتیارانی تەقتەق بۆ وەرزی نوێی بەبازاڕکردنی گەنم دەستپێدەکات
964+
فەرهاد حەسەن
لە سبەینێوە دەست بە تۆمارکردنی ناوی جوتیاران لەسنووری قەزای تەقتەق بۆ وەرزی نوێی بە بازاڕکردنی گەنم و داواش لە جوتیاران کراوە رێکارەکانی خۆتۆمارکردن جێبەجێبکەن.
بەشی کشتوکاڵی قەزاکە، ئاگاداری سەرجەم جوتیارانی گوندەکانی کردووەتەوە بەتایبەتیش ئەوانەی گەنمیان چاندووە، لە رێگەی ئەنجومەنی گوندەکانیان بۆ ناوتۆمارکردن پشتگیری بهێنن.
ناوتۆمارکردنەکە لە سبەینێ 4.1.2026 دەستپێداکات و لە رۆژی 15.1.2026 کۆتایی دێت.
سەباح حاجی عوسمان، بەڕێوەبەری بەشی کشتوکاڵ 964ـى وت، ناو تۆمارکردنەکە تەنیا ئەم جوتیارانە ئاگادار دەگرێتەوە کە ناویان لە بەشی کشتوکاڵی تەقتەق تۆمار کراوە.
وتیشی “بەپێی لیستێک کە بۆ جوتیارانی سنوورەکەمان رێکخستووە، سەردانمان دەکەن بۆ خۆتۆمارکردن”.
پێویستە لەسەر هەر جوتیارێک تاپۆ، گرێبەست، جوتیاری دابەش بهێنن، ئەگەر خۆیان لە ژیاندا نەماون، وەرەسەکانیان دەتوانن ئامادەبن.
کارتی نشتیمانی ئەسڵی و کۆپییەک، تاپۆی نوێ ساڵی 2026 – 2025 یش ئامادە بکەن.