سەرما تاقەتپڕوکێنەکەش نامێنێ

بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی دەبێتەوە

964+

شۆڕش قادری

بەفر و باران کۆتایی هات و کەشەکە ئاسایی بووەوە، ئەم دوو رۆژە ئاسمان ساف و ساماڵ دەبێت و سەرماکەش کەمێک دەڕەوێتەوە و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 3.1.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێک جار لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەی گەرماش دوو بۆ چوار پلە بەرزدەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ و هەروەک ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام لەکاتەکانی بەیانی زوودا لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی تەمومژ هەیە بەشێوەکی کاتی، پلەی گەرماش یەک بۆ سێ پلەی دیکە بەرزتر دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی؛

هەولێر: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی

دهۆک: 6 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 6 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 10 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 10 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 12 پلەی سیلیزی

بەفر و باران بێ زیانی گیانی بوو

بەفر و باران بێ زیانی گیانی بوو

کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن گونجاوە و هیچ خەبەرێک لە باو ...

کەشوهەوای رۆژی هەڵبژاردن گونجاوە و هیچ خەبەرێک لە باو و بۆران نییە