50 سانتیم باریوە

رێگەكانی ئامێدی لە بەفر پاككرانەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمەكانی پاككردنەوەی رێگاوبانەكانی ئامێدی بەچڕی كاردەكەن بۆ پاككردنەوەی رێگاكانی قەزاكە و دەوروبەری لە بەفر، كە لە هەندێك شوێن 50 مەتر بەفر باریوە.

قایمقامیەتی قەزای ئامێدی لە سۆشیال میدیای خۆی ڤیدیۆ و زانیاری لە بارەی بەفربارین و كاركردنی تیمەكان بۆ پاككردنەوەی رێگەكانی سنوورە بڵاوكردەوە، وەك دەردەكەوێت تیمەكان بە شەو و رۆژ كاردەكەن.

سەرچاوەكە ئەوەی روونكردووەتەوە، كە لە دوو رۆژی رابردوودا رێگاكانی ئامێدی و دەوروبەری، كانی ماسێ بەرەو سەرزێری و هەروەها بۆ دووڕیانا میسكا، سیارەتیكا، سەرسنگ بۆ قەدشێ و چەندین شوێنی دیكەی ناوچەكە كاری پاككردنەوەی لە بەفر بۆ كراوە و رێگاكان كراونەتەوە.

بە گوێرەی پەیجی فەرمی قایمقامیەتی قەزای ئامێدی، لە هەندێك شوێن 50 سانتیم بەفر باریوە.

هەر بەهۆی بەفرەوە لەو ناوچانەی سەر بە ئامێدی، كارەبای چەند گوندێك تێكچوو، بەڵام لەلایەن تیمەكانی كارەباوە چارەسەر كران.

لیژنەی ئابووری لە ئامێدی نۆ ناوەندی تەندروستی داخست

لیژنەی ئابووری لە ئامێدی نۆ ناوەندی تەندروستی داخست