دوای هەوڵ و ماندووبوونی زۆری تیمەکان

رێگای نێوان سلێمانی – پێنجوێن کراوەتەوە و هاتوچۆ ئاساییە

964+

شۆڕش قادری

دوای هەوڵ و ماندووبوونی زۆری تیمەکانی رێگاوبان، رێگای نێوان سلێمانی – پێنجوێن لە بەفر پاککرایەوە و رێگاکە بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە هەرێمی کوردستان چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2.1.2026 داناوە و نووسیویەتی، تیمەکانیان لەسەرجەم شارەکان بەردەوامن لە راماڵینی بەفر و پاککردنەوەی رێگا سەرەکییەکان و رێگای گوندەکان، بۆ کارئاسانی هاتوچۆی هاوڵاتیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی پێنجوێن، لەئەرکدا بوون بۆ راماڵینی بەفر و خوێ رشتن لە رێگاکانی ناڵپارێز – پێنجوێن، هاوکات کردنەوەی رێگای چیای ملەکەوە لە پێنجوێن بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیان.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، بەهۆی بەفربارینی زۆر رێگای نێوان سلێمانی – پێنجوێن لە بەرزاییەکانی ملەکەوە گیرا و ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ شۆفێران دروستبوو.

دوای 9 کاتژمێر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی کرایەوە

دوای 9 کاتژمێر رێگای پێنجوێن بۆ سلێمانی کرایەوە

سێ گەڵابە قیر بۆ رێگای گشتی پێنجوێن- سلێمانی دابینکرا

سێ گەڵابە قیر بۆ رێگای گشتی پێنجوێن- سلێمانی دابینکرا