گەنجێک لە زاخۆ

بۆ رزگار کردنی کۆترێک مەرگى بەچاوەکانى بینى

964+

وریا فەتاح

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زاخۆ، چیرۆکی رزگارکردنی کۆترێک خەریک بوو ببێتە کارەساتێکی مرۆیی، بەڵام گیانی فیداکاری گەنجێک و خێرایی تیمەکانی فریاگوزاری، هەم کۆترەکە و هەم گەنجەکەشیان لە مردن پاراست.

بەرگرى شارستانى زاخۆ بە 964ـى وت،”کاتژمێر 1:50ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، گەنجێک کاتێک دەبینێت کۆترێک کەوتووەتە ناو ئاوی رووباری خابوور و خەریکە دەخنکێت، بێ دوودڵی خۆی هەڵدەداتە ناو ئاوەکە بۆ رزگارکردنی.
دەشڵێت: بەهۆی قووڵیی ئاوەکە و ماندووبوون، گەنجەکە لە ناو رووبارەکەدا گیر دەخوات و مەترسی خنکانی لەسەر دروست دەبێت، بەڵام بەرگرى شارستانى زوو فریاى دەکەون رزگارى دەکەن.

وتیشى،” گەنجەکە بە مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لە تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ کراوە، کۆترەکەش بە سەلامەتی رزگارکراوە.”

تەرمی کەسێک لە رووباری خابوری زاخۆ دۆزرایەوە

تەرمی کەسێک لە رووباری خابوری زاخۆ دۆزرایەوە