خوشکەکەشی دۆخی ناجێگیرە
لە کەلار بە غازی سۆبا ژنێک گیانی لەدەستدا
964+
میلاد خەلال – گەرمیان
لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو خوشک بەهۆی لێچوونی غازەوە تووشی تەنگەنەفەسی بوون، یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەشیان بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە رەوانەی سلێمانی کرا.
رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە 964ـى وت، “کاتژمێر 8:00ـی بەیانی دوو ژن ھێنرانە نەخۆشخانەکەمان، لەماڵەوە سۆبا ئیشی کردووە و غاز لێیداون، یەکێکیان گیانی لەدەستدابوو”
وتیشی، ئەو دوو ژنە خوشکی یەکتر بوون، ئەوەی دیکەیان دۆخی تەندروستی ناجێگیر بوو، رەوانەی سلێمانی کراوە و
هەردووکیان تەمەنیان سەروی 50 ساڵان بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر