گەنجێکی سەیدسادق

لە رێگەی ئەوروپا لەناو بەفردا رەقبووەوە و گیانی سپارد

964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق

گەنجێکی قەزای سەیدسادق بەناوی هەڵۆ یونس کەریم، كە ماوەی هەفتەیەکە رێگای ئەوروپای گرتووەتەبەر، درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی گیانلەدەستدانی لەناو بەفردا بە خانەوادەکەی راگەیاندرا.

بەرهەم حەسەن، کەسوکاری گەنجەکە، بۆ 964 وتی، “ماوەی هەفتەیەکە کاک هەڵۆ سەیدسادقی بە نیازی چوون بۆ ئەوروپا جێهێشتووە، درەنگانی شەوی رابردوو هەواڵی گیانلەدەستدانیمان پێگەیشت، كە لە شاری شەرناخی تورکیا گوایە لەناو بەفردا گیانی لەدەستداوە”.

بەرهەم حەسەن، وتیشی، “هەڵۆ تەمەنی 31 ساڵە و سینگڵە، بۆ جاری دووەمە هەوڵی چوون بۆ ئەوروپا دەدات لە رێگای وڵاتی تورکیاوە، جاری پێشوو رەفزیان لە پاسپۆرتەکەی داوە و دیپۆرتکراوەتەوە بۆ کوردستان، ئەمجارەش رۆیشت و ئیتر گیانی لەدەستداوە، تا گەڕانەوەی تەرمەکەشی بۆ سەیدسادق، پرسەی بۆ دانانرێت”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ئاشکرا بوو کە بۆچی ئەم هەموو گەنجەی ئیدارەی راپەڕین بە ...

ئاشکرا بوو کە بۆچی ئەم هەموو گەنجەی ئیدارەی راپەڕین بە رێگای قاچاخ کۆچ دەکەن