هەولێر
خانەوادەیەک لە ماڵەكەی خۆیان گیریان خواردبوو رزگار كران
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
تیمەكانی بەرگریی شارستانی لە هەولێر، یەكەم حاڵەتی رزگاركردنیان لە 2026 تۆماركرد و توانیان باوكێک و دوو منداڵ رزگار بكەن.
ئەمڕۆ پینجشەمە 1.1.2026 وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، موقەدەم شاخەوان سەعید بۆ 964 وتی، دوای ئەوەی تیمەكانمان ئاگادار دەكرێنەوە لە گیرخواردنی خانەوادەیەک لە ماڵەکەی خۆیان لە گەڕەكی كانیاو، دەستبەجێ دەگەنە شوێنەكە و لە رێگەی شكاندنی دەرگاكە توانیان باوكێک و دوو منداڵەكەی رزگار بكەن.
وتیشی، چۆن چۆنی دەرگاكە داخراوە ئێمە نازانین و كەیسەكە رادەستی پۆلیس دەكەین.
ئاماژەی بەوەش دا، كە خانەوادەكە لە نەتەوەی عەرەبن.
تیمەكانی بەرگریی شارستانی بە درێژایی شەوی سەری ساڵ لە ئەركدابوون و بەپێی ئەو ئامارانەشی بڵاویانكردەوە، ساڵی 2025 توانیویانە بەشداری لە كوژاندنەوەی 732 حاڵەتی كوژاندنەوەی ئاگر بكەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا