دیمەنیک لە بەفر بارین - وێنە: 964
سەقای كوردستان
ئەمڕۆ سەرماكەی توندە و بەفرەكەش بادینان دەگرێتەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
كەشناسیی هەرێمی كوردستان رەوشی كەشوهەوای یەكەم رۆژی ساڵی نوێی بڵاوكردەوە، كە چاوەڕێدەكرێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
كەشناسی ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.1.2026 دەڵێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو ناوچانەی نزیکن لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارینی دەبێت، بە تایبەتی ( ناوچە سنوورییەکان – مێرگەسوور- ئامێدی- سنووری ئیدارەی سۆران- بەشێک لە ئیدارەی راپەرین و چیای سەفین لە پارێزگای هەولێر).
هەروەها پێشبینی بارینی بەفر و کڕێوە دەکرێت لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و دەوروبەری و ئیدارەی زاخۆ، لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .
ئەم رەوشە سبەی هەینییش بەردەوام دەبێت و لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان باران دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە ئەمڕۆ بەم جۆرەیە بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 3 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 9 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -2 پلەی سیلیزی
سۆران: 2 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 1 پلەی سیلیزی