گۆشتفرۆشێکی هەولێرە

باوکی حکمەت گۆشتی رێوی دەرخواردی هاوڵاتیان دا؛ داخرا

964+

شۆڕش قادری

گۆشتفرۆشێکی هەولێری پایتەخت بەناوی “باوکی حکمەت” گۆشتی رێوی دەرخواردی هاوڵاتیان داوە، لیژنەکانی قایمقامیەت دایان بەسەریدا و شوێنەکەیان داخست.

بەپێی راگەیەنراوێکی قایمقامیەتی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە 31.12.2025 و لە کۆتا رۆژی ساڵدا، لە چوارچێوەی کارەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و هەڵمەتی بەردەوامی پشکنین و چاودێریکردنی بازاڕ، شوێنێک بە ناوی گۆشتفرۆشی “باوکی حکمەت” داخراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو شوێنە بەنهێنی و بەدەر لە یاسا ئاژەڵی رێوی کێوی سەربڕیوە و گۆشتەکەی فرۆشتووە بە هاوڵاتیان، بۆیە شوێنەکە داخراوە و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی و  ئەو کەسانەشی لەو شوێنە کاریان کردووە، گیراوەتەبەر.

قایمقامیەتی هەولێر دەشڵێت، ئەم ئاژەڵە موڵکی سروشتی کوردستانە، هەر بۆیە سەربڕینی ئەو جۆرە ئاژەڵانە ڕێگەپێدراو نییە.

بەپێی ئاینیی ئیسلامیش رێوی کەڵبەی هەیە و گۆشخۆرە و خواردنی گۆشتەکەی حەرامە.

ئه‌گه‌ر له‌ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێوی و چه...

ئه‌گه‌ر له‌ناو پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان رێوی و چه‌قه‌ڵت بینى لێیان مه‌ترسه‌

رێوییەکی نەخۆش تیمار کرا و بە سروشت شاد کرایەوە

رێوییەکی نەخۆش تیمار کرا و بە سروشت شاد کرایەوە