لە گەرمیان

رێوییەکی نەخۆش تیمار کرا و بە سروشت شاد کرایەوە

شۆڕش قادری

ڤێتەرنەری گەرمیان رێوییەکی نەخۆشی تیمار کرد و بە سروشتی شاد کردەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی ڤێتێرنەری گەرمیان، رۆژی شەممە 31.5.2025 لەلایەن هۆبەی زینانە ئاگادار کراونەتەوە کە لە کەمپی حەسیرە رێوییەک نەخۆشە و باری تەندروستیی ناجێگیرە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمێکیان چوونەتە شوێنەکە و رێوییەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە، هەفتەیەک لەژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکیدا بووە و دواتر بە تەندروستییەکی باشەوە گەڕێندراوتەوە سروشت.