بازدانى مێژوویى

2025 ساڵى زێڕ بوو؛ 964 پێتان دەڵێت چەند بەرز بووەتەوە

964+
وریا فەتاح

لەگەڵ کۆتاییهاتنی کاتژمێرەکانی ساڵی 2025، بازاڕەکانی زێڕ لە جیهان و هەرێمی کوردستان ساڵێکی مێژوویی و پڕ لە هەڵکشانیان بەڕێ کرد.
بەپێی بەدواداچوونى 964 بۆ نرخەکان لە بازاڕی زێڕنگەران، دەرکەوتووە کە لە ماوەی یەک ساڵدا (لە 31ی 12ی 2024 تاوەکو ئەمڕۆ 31ی 12ی 2025)، نرخی زێڕ بازدانێکی گەورەی بەخۆوە بینیوە و هەر مسقاڵێک لە نێوان 270 بۆ 330 هەزار دینار چووەتە سەر.
b
جیاوازی نرخەکان بەپێی عەیارەکان:
1. زێڕی عەیارە 22 (زۆرترین بەرزبوونەوە):
• کۆتایی 2024: 590,000 دینار بوو.
• کۆتایی 2025: 920,000 دینارە.
• بڕی زیادبوون: 330,000 دینار بۆ هەر مسقاڵێک چووەتە سەر.
2. زێڕی عەیارە 21 (پڕفرۆشترین لە بازار):
• کۆتایی 2024: 563,000 دینار بوو.
• کۆتایی 2025: 878,000 دینارە.
• بڕی زیادبوون: 315,000 دینار بۆ هەر مسقاڵێک چووەتە سەر.
3. زێڕی عەیارە 18:
• کۆتایی 2024: 483,000 دینار بوو.
• کۆتایی 2025: 753,000 دینارە.
• بڕی زیادبوون: 270,000 دینار بۆ هەر مسقاڵێک چووەتە سەر.

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی

نرخی زێڕ زیاتر دابەزی