دوێنێ داوای خواردنی كرد و ئەمڕۆی بۆی دابین كرا

سوورەی ئەزمەڕ داوەتی 964 بوو

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دوێنێ لە كاتی ئەنجامدانی راپۆرتێك لە چیای ئەزمەڕ، سەگێك بەدەوری پەیامنێری 964 و میوانەكەیدا هات، وا دیار بوو برسی بێ و داوای خواردن بكات، ئیتر ئەمڕۆ دیلان محەمەدجەزای پەیامنێری 964 بە خۆی و خواردنەوە گەڕایەوە ئەزمەڕ و سەگەكەی بە ژەمێكی باش داوەت كرد.

سەگەكە لە چیای ئەزمەڕ زۆر دەبینرێت و هاوڵاتیان ناویان ناوە “سوورە”، ئەمڕۆش بە نەرم و نیانی و بێوەییەوە خواردنەكەی وەرگرت و وەك لە رووخساری دەردەكەوێت سوپاسگوزارە.

پەیامنێری 964 دەڵێت، هاوڵاتیان كە دەچنە ئەزمەڕ و یان هەر شوێنێكی دیكە، كە دوورەشارە و بەفری لێباریوە، با خواردن لەگەڵ خۆیان ببەن و بەشی ئەو بێزمان و ئاژەڵانە بدەن، كە بەهۆی سەرما و بەفرەوە برسی دیارن و دەستیان بە خواردن ناگات.

ئەو سەگە داوای هاوکاری کرد، برین و ئاسەواری لێدانی پێو...

ئەو سەگە داوای هاوکاری کرد، برین و ئاسەواری لێدانی پێوە بووە