هەواڵەکان

ساڵی نوێ و دوو موچەکەی فەرمانبەران

+964
ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دوا رۆژی ساڵی 2025ـە، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی قوڕس و سەختی ژیان بۆ هاوڵاتیانی تێدەپەڕێت، موچەخۆرانیش بەشێکی گرنگی ژیانی ئەو هەرێمە پێکدەهێنن، کە ژمارەیان زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە، هەر ئەمساڵ نا بەڵکو چەند ساڵێکی دیکەشیان لە رابردوودا بەهۆی کێشە و گرفت و رێکنەکەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە سەختی تێپەڕاندووە، نەبوونی موچە، پێدانی نیوەموچە و روبعە موچە و هەروەها دواکەوتنی موچەش، ئەمانە ئەو وشە و رستانەن کە چەند ساڵێکە موچەخۆرانی ئەم هەرێمە دەرخیان کردووە و ژیان گوزەرانیان پێوە تلاوەتەوە.

دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2026 لە عێراق دەستپێدەكات

دابەشكردنی موچەی مانگی یەكی 2026 لە عێراق دەستپێدەكات

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت لە ساڵی 2025 دا توانیویانە لە 298 ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و 127 پرۆسەی کێوماڵکردنی مۆڵگەکان 716 تیرۆرست دەستگیربکەن.

لەمساڵدا هەرچی کراوەوە و نەکراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم ...

لەمساڵدا هەرچی کراوەوە و نەکراوە دەزگای ئاسایشی هەرێم ئامارەکەی بڵاوکردەوە

سلێمانی لە ئامادەکاریدا بۆ پێشوازی کردن لەساڵی نوێ، هەرچەندە پێشتر د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاندبوو کە بەهۆی ئەو لافاوەی رووبەڕووی چەمچەماڵ و دەوروبەری بووەوە و وەکو هاوخەمییەک بۆ هاوڵاتیانی بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ساز ناکرێت، بەڵام هاوڵاتیان بایی خۆیان لە ماڵەکانیان دێنە دەرەوە و دەیانەوێت دواچرکەکانی ماڵئاوایی ساڵی 2025 بە چاوی خۆیان ببینن.

لە هەولێر یاریی ئاگرین لە هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگ قەدەغ...

لە هەولێر یاریی ئاگرین لە هۆڵەکانی بۆنە و ئاهەنگ قەدەغەکران

ئەمڕۆ لە هەولێر ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری کرایەوە کە ماوەیەک بوو داخرابوو و کاری نۆژەنکردنەوەیان بۆ دەکرد، لە رۆژانی سەرەتای داخستنی ئەم شەقامە، شۆفێران تا راهاتن شەقامی جێگرەوە بەکاربهێنن کاتێکی زۆریان لێ بەفیڕۆ دەچوو و رێگای چوون و هاتنەوەیان لێ دوور دەکەوتەوە، چونکە درێژی شەقامەکە چوار کیلۆمەترە.

بەشێکی شەقامی 100 ی هەولێر بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە

بەشێکی شەقامی 100 ی هەولێر بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە