میوانی ماڵی خۆتە
کارمەند رواندزی؛ هونەمەندان بە داهاتی ڵایڤ میوزیک دەژین
964+
ژووری هەواڵ
ماڵی خۆتە، ئەمجارە میوانداری هونەرمەند کارمەند رواندزی کردووە، ئەو بە دەنگە ئەفسوناوییەکەی ژمارەیەک لە گۆرانییەکانی خۆی پێشکەش دەکات و لەگەڵ ئاودێر ئامێر دەژەنن، گفتوگۆ لەسەر زۆر پرس و بواری هونەری دەکەن.
کارمەند رواندزی، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی هەولێر و لەزۆرێک بۆنە و رێوڕەسم دەبینرێ.
وەک هەمیشە له ماڵی خۆتە دوورمەكەوەرەوە، تا هەموو شتێك دەربارەی ئەم هونەرمەندە بزانیت، سەرەتای گفتوگۆکانیان لەبارەی شێوەزاری رەواندزی دەستپێدەکات، ئاودێر دەڵێ، ئەو شێوە زارە زۆر خۆشە، گفتوگۆکان دێتە سەر ئەوەی دەتوانرێ ئاسان لەوێ هاورێ پەیدا بکرێ و برادەرێتییان خۆشە.
کارمەند رواندزی جگە لەوەی مامۆستای پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، هاوکات بەردەوام ئاهەنگی هەیە و لە زۆرێک لە بۆنەکان دەبینرێ و کەسانێکی زۆر هەن بە گۆرانی “سەباحل خێر یا خانم” دەیناسنەوە.
کارمەند لە بەرنامەکە باسی ئەوەدەکات، کە ڵایڤ میوزیک زۆرباشە و هونەرمەندانی ئێستا بە داهاتی ئەو ڵایڤ میوزیکە دەژین، بەڵام دەشڵێ، ئەگەر داهاتی لەوە باشتر هەبێ، ئەوە دەکرێ واز لەکاری ڵایڤ میوزیکی بهێنرێت و کارر بە دیلەکە بکرێ بە سەرچاوەیەک بۆ بژێوی.