نۆژەنکردنەوەی تەواو بوو
بەشێکی شەقامی 100 ی هەولێر بەڕووی شۆفێراندا کرایەوە
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
ئەمڕۆ ئەو بەشەی شەقامی 100 مەتری هەولێر کرایەوە کە ماوەیەک بوو کاری نۆژەنکردنەوەی تێدا دەکرا و بڕیاریشە ئەو بەشانەی شەقامەکە کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەبێت لە دوای سەری ساڵەوە دەستپێبکەن.
درێژی ئەو شەقامەی نۆژەنکراوەتەوە چوار کیلۆمەترە ، لە شەقامی موسڵەوە دەستپێدەکات تاوکو شەقامی مەخمور.
کارزان عەبدولهادی، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی هەولێر بە 964ـى راگەیاند ، لە دوای سەری ساڵەوە بەشەکانی دیکەی نۆژەنکردنەوە لەو شەقامە دەستپێدەکەن.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن