زەیتۆ سیانی
کاری بۆ مافی مرۆڤ کردووە
چالاکوانێکی هەولێر خەڵاتەکەی ماندێلای بردەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رسه‌ختانه به‌رگری له مافی زیندانییه‌كانی عێراق ده‌كات و 20 ساڵ ئه‌زموونی هه‌یه له‌كاركردن له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مڕۆ خه‌ڵاتی ماندێلای وه‌رگرت كه ساڵانه ده‌به‌خشرێته چالاكوانێكی مافی مرۆڤ.
تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان بە هاوکاری رێکخراوی هاریکاری گەلی نەرویجی لە ساڵی 2020 تا 2025 بە شێوەی ساڵانە دەرگای واڵا کردووە بۆ داکۆکیکارانی مافی زیندانییەکان لە عێراق بەمەبەستی بەربژێریکردن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “ماندێلا” لە عێراق.
بۆ ئه‌مساڵ خه‌ڵاته‌كه لە مەڕاسیمێکدا له‌شاری هه‌ولێر به‌خشرا، به زەیتۆ سیانی به‌رپرسی مافه‌كانی مرۆڤ له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئامانج لەم خەڵاتە ناساندنی دەستکەوتەکانی ئەو کەسانەیە کە خۆیان تەرخان کردووە بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی، هەروەک رێزگرتنە لە ژیانی ناوازە و کەلەپووری بەرچاوی نیڵسۆن ماندێلا لە بواری ئاشتەوایی، گواستنەوەی سیاسی، گۆڕانکاریی کۆمەڵایەتی، و بیرکردنەوەی ناتوندوتیژی.
زەیتۆ سیانی، لە دایکبووی شاری هەولێرە، هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە یاسایی نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە 20 ساڵ ئەزموون وەک بەرپرسی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاریکردووە.