پێنج ساڵ پێش هێنراوەتە کوردستان

کادیلاکی بێ بۆیاخی مۆدێل 1976 لە نمایشەکەی هەولێر دەدرەوشایەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە نمایشی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکانی هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی دانسقە سەرنجی هەمووانی بۆ لای خۆی راکێشابوو، ئەویش ئۆتۆمبێلی کادیلاکی ئەمریکی مۆدێل 1976 بوو.

ئەیاد شەوکەت خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە خۆیشی وەک ئۆتۆمبێلەکەی کەشخە و شیکپۆش بوو، قسەی بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێت، “پێنج ساڵ پێش ئێستا براکەم لە ئەمریکاوە هێنای، بێ بۆیاخە و زۆر کەمیش رۆیشتووە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر کەم دەیهێنێتە دەرەوە و جاری وایە بە سێ مانگ سلفی لێنادات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت...

ئەگەر لەناو بەفردا بە ئۆتۆمبێلەوە گیرت خوارد چی دەکەیت؟