ژمارەیەک ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشت

لە تەقینەوەکەى سلێمانیدا چوار کەس بریندار بوون

964+

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

بەهۆى تەقینەوەیەکى بەهێز کە لە بەنزینخانەیەکى سلێمانى روویدا، چوار کەس بریندار بوون و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

تەقینەوەکە لە بەنزینخانەى هەڵگور روویدا کە دەکەوێتە سەر شەقامى 60 مەترى سلێمانى لە خوار نەخۆشخانەى شار.

ئارام عەلى، وتەبێژى بەرگرى شارستانى سلێمانى بە 964ـى وت،”تائێستا نازانین هۆکارى تەقینەوەکە چى بووە، بەڵام سەرقاڵى لێکۆڵینەوەین”.

لاى خۆیەوە، سامان نادر، بەڕێوەبەرى سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى سلێمانى بە 964ـى وت،”چوار کەس بریندار بوون، سێ لە بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى شار کراوە و یەکێک لە بریندارەکان هەر لە شوینى تەقینەوەکە چارەسەرى بۆکراوە”.

بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، باڵەخانەى بەنزینخانەکە و ژمارەیەک ئۆتۆمبێل بەهۆى تەقینەوەکە زیانیان پێگەیشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاسایشى سلێمانى لە بارەى تەقینەوەکەى سلێمانى زانیارى ...

ئاسایشى سلێمانى لە بارەى تەقینەوەکەى سلێمانى زانیارى بە 964 دەدات