بەشێکیان نەخۆش بوون

بەرگری شارستانی ئاکرێ 25 خێزانی بەهۆی ئاستەنگەکانی بەفرەوە رزگارکرد

964+

فەرهاد حەسەن

تیمەکانی بەرگری شارستانی ئاکرێ لە چەند شوێنێکی جیاوازی سنوورەکەی 25 حاڵەتی بۆ رزگارکردنی خێزانەکان ئەنجامداوە، کە لەناو بەفر گیریان خواردبوو، بەشێک لەو هاوڵاتیانەش نەخۆش بوون.

عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە 964ـى وت، ئەو 25 حاڵەتەی رزگاریان کردوون لە ناو سەنتەری قەزا و سنووری ناحیەی دیتارتە و چیای پیرس بوون.

بەشێکیان نەخۆش و بەشێکیش بە ئۆتۆمبێلەکانیان لەناو بەفردا گیریان خواردبوو.

دەشڵیت “هەموو ئەو هاوڵاتیانە بەسەلامەتی رزگارکران و چوونەوە ناو ماڵ و حاڵی خۆیان”.

داواش لە هاوڵاتیانی سنوورەکەی دەکات ئەگەر زۆر پێویست نەبن لەماوەی ئەم سێ رۆژەدا لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، چونکە زۆربەی رێگا و شەقامەکان لەکاتی شەو و بەیانیاندا دەیانبەستێت، ئەمەش کێشەو گرفتی زۆریان بۆ دروست دەکات.

هاوڵاتیانی سنووری قەزای ئاکرێ ئاگادار کراونەتەوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو و پێویست، پەیوەندی بە ژمارە 115ـى ژووری کۆنتڕۆڵی بەرگری شارستانی بکەن بۆ ئەوەی بە زووترین کات تیمەکان بگەنە لایان.

بەرگری شارستانی ئاکرێ چەند رنێماییەک بۆ پاراستنی گیان...

بەرگری شارستانی ئاکرێ چەند رنێماییەک بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە

بەرگری شارستانی ئاکرێ پێنج مەترسی دروستبوونی لافاو بۆ ...

بەرگری شارستانی ئاکرێ پێنج مەترسی دروستبوونی لافاو بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیانی ئاشکرا دەکات

بەرگری شارستانی ئاکرێ خێزانێکی لە ئاوی رووباری خازر لە...

بەرگری شارستانی ئاکرێ خێزانێکی لە ئاوی رووباری خازر لە خنکان رزگار کرد