دوو رۆژە بەرەو بەربوونەوە دەچێت

نرخی نەوت لە بن 63 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، ئەوە دوو رۆژە جارێکی تر رووی لە بەرزبووەوە کردووەتەوە و و هەر بەرمیلێک لەسەروو 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 30.12.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 61 دۆلار و 92 سەنت دیاری کراوە و مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 57 دۆلار و 05 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی نەوت رووی لەدابەزین کرد و سەرچاوەکانی بازاڕی جیهانی، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) ئاشکرایانکرد، عەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، ئەوەش یەكێک بوو لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.