ژیانی دەیان کەسیان پاراست
ئەمڕۆ زۆرترین کاری بەرگری شارستانی راپەڕین رزگارکردنی هاوڵاتیان بووە
964+
فەرهاد حەسەن
بەرگری شارستانی ئیدارەی راپەڕین دەڵێت، ئەمڕۆ لە رێگەی تیمەکانیانەوە زۆرترین کار و چالاکیان رزگارکردنی هاوڵاتیان بووە کە لەناو بەفر گیرایان خواردبوو، ئەمەش بەتەنیا لە دەک شوێن نا، بەڵکو لە چەند شوێنێکی ئیدارەکەیان روویداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەرگری شارستانی، زۆربەی حاڵەتەکانی رزگارکردنی هاوڵاتیان لە ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، کە تیمەکانیان ئاگادارکرانەوە و ئەوانیش بەدەستوبردەوە گەیشتوونەتە شوێنەکان.
رزگارکردنی دوو ھاوڵاتی لەلایەن تیمی بنکەی بەرگری شارستانی حاجیاوا کە دانیشتوی کۆمەڵگای شکارتە بوون.
چەند ھاوڵاتیەك روویان کردبووە چیای ماکۆك، بەڵام بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر گیریان خواردبوو داوای بەھاناوەچونیان کردبوو، بەھیمەتی لایەنی پەیوەندیدار توانرا وردە وردە رێگاکە بکەنەوە ھاوڵاتیەکان رزگار بکەن.
بەھاناوەچونی تیمی بنکەی بەرگری شارستانی سەروچاوە بۆ گوندی ھەرتەل کە دوو خێزان گیریان خواردبوون لەناو بەفر.
گیرخواردنی خەڵك لە رێگای ھیزۆپ بۆ چوارقوڕنە بە ھۆی بەفرێکی زۆر رێگاکەیان لێ گیرابوو، بە ھیمەتی لایەنی پەیوەندیدار توانرا وردە وردە رێگاکە بکەنەوە ھاوڵاتیەکان رزگار بکەن.
گیرخواردنی خەڵك لە کلکەی کۆڵێن بەھۆی بەفربارین، بەھیمەتی لایەنی پەیوەندیدار توانرا وردە وردە رێگاکە بکەنەوە ھاوڵاتیەکان رزگار بکەن.
لە گوندی گوڵان بەھۆی بەفربارینەوە بووە ھۆی روخانی دەواجینی هاوڵاتیەک بەناوی حەمەی کاك ھەمزە لە بەھاناوەچونی تیمی بنکەی بەرگری شارستانی سەرکەپکان بەردەوامی بارینی بەفر رێگا لە تیمەکە و ھاوڵاتیان گیرابوو، بەڵام توانرا بە ھیمەتی لایەنی پەیوەندیدار و خەڵکی ناوچەکە بەسەلامەتی بگەنەوە .
ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی بەرگری شارستانی ژاراوەش بەھانای ژمارەیەک چوون کە لەناو بەفر گیریان خواردبوو و رزگارکران.
بەرگری شارستانی راپەڕین دەڵێت، هەموو ئەم چالاکیانەی ئەمڕۆیان بە هاوکاری تیمەکانی شارەوانیەکان، ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی ھاتوچۆ وھاوڵاتیانی ناوچەکان کە خۆبەخشانە کاریان دەکرد، ئەنجامداوە.