دوێنێ باران رووخاندی

پردەکەی رێگای باوەنوور – قەرەچەم بە کاتی کرایەوە

توانا نەقی

پردی باوەنور – قەرەچەم بۆ جارێکی تر بە شێوەی کاتی بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا کرایەوە.

ناحیەی پێباز بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بەهۆی زۆری لافاو و بارانی دوێنێوە پردی باوەنور – قەرەچەم بەڕووی شۆفێران و هاوڵاتیاندا داخرا، ئەمڕۆ بەشێوەی کاتی کرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئالیاتی پێویستی نێردراوە و لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا پردەکە بە شێوەی کاتی چاککرایەوە و خرایە خزمەت هاوڵاتیان و شۆفێران.