چەند وەزارەتێک پارەكەیان ئامادەیە

ئەم مانگە نزیكەی 630 هەزار موچەخۆر لە هەژماری منەوە پارە وەردەگرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

تیمی هەژماری من ئاشكرای كرد، بۆ ئەم مانگە نزیكەی 630 هەزار موچەخۆر لە رێگەی سیستمەكەیانەوە موچە وەردەگرن،

تیمی هەژماری من ئەمڕۆ لە چەناڵی واتساپ ئەو زانیارییەیان بڵاوكردەوە، هاوكات ئاگاداری موچەخۆران دەکەنەوە، کە دەتوانن ئێستا بڕۆن و موچەکانیان رابکێشن، کە بەهۆی تەواونەبوونی رێکارە بانکییەکان پرۆسەکە چەند کاتژمێرێک دواکەوت و هەر خۆی بڕیار بوو لە دوای نیوەڕۆوە موچەی مانگی 10 بێتە دابەشكردن.

بە گوێرەی خشتەی موچە، فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، تەندروستی، خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان) ئەمڕۆ دەتوانن موچەكانیان رابكێشن و ئێستا پارەكانیان لە ناو ئای تی ئێمەكان دانراوە.

کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەردانی بانک بکەن ...

کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەردانی بانک بکەن بۆ وەرگرتنی فۆڕمی هەژماری من