سێ کەسن
بەشێک لەو هاوڵاتیانەی لەناو بەفر گیریانخواردبوو گەیشتنەوە ئاوەدانی
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
سێ لەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو، گەیشتنەوە ئاوەدانی و بە کەسوکاریان شادبوونەوە.
ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی برادۆست بێسەروشوێن بوون دۆزرانەوە
پەیامنێری 964 لەگەڵ ئەو تیمانەیە کە چوون بەدوای ئەو هاوڵاتیانەی لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست مابوونەوە، کەمێک لەمەوبەر سێ لەو کەسانە گەیشتنە لای تیمەکان و بە کەسوکاریان شادبوونەوە، ئەوانی دیکەش، تا چەند خولەکێکی دیکە لە شاخەوە دێنەخوارەوە و رزگاریان دەبێت.
دوو شەو و رۆژ بوو ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان لە کوێستانەکانی لۆلان لە دەڤەری برادۆست لەناو بەفر گیریانخواردبوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29.12.2025 دۆزرانەوە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری