پارەی عێراقی
نزیكەی دوو ملیۆن دۆلاریش
دادگایەكی عێراق 93 ملیار دیناری سپیكردنەوەی پارەی دەستبەسەردا گرتووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ ئەو پارانەی ئاشکرا کرد کە بە بڕیاری دادگا لە دۆسیەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە دەرچووە، کە وەرگیراون و دەستیان بەسەردا گیراوە و غەرامە کراون.
بە گوێرەی راگەیاندراوی دادگاكە، کۆی گشتیی بڕی غەرامە و پارە دەستبەسەرداگیراوەکان 93 ملیار و 668 ملیۆن و 979 هەزار و 124 دینارە، جگە لە یەک ملیۆن و 793 و 905 دۆلاری ئەمریکی.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەختی لە پێویستی چالاککردنی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی تیرۆر كردبوو، هەروەها داوایان كردووە جەخت لە ستانداردە پەیوەندیدارەکان بكرێتەوە، کە لەلایەن گرووپی كاری دارایی (FATF)ەوە دەرچووە، هەروەها بە پێویستی دەزانن ئەو نموونانە بۆ EGMONT GROUP بەكاربهێنرێت، کە پەیوەندی بە ئاڵوگۆڕی زانیاری دارایی لەگەڵ وڵاتانی ئەندام هەیە.