فەڕەنسین

هێزی ئاسمانيی عێراق: شەش فڕۆکەی نوێمان پێدەگات

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی بەرگريی عێراق رایگەیاند، ئەولەویەتی ئێستایان بەهێزكردنی بەرگری ئاسمانی و تەیاركردنی هێزی ئاسمانییە، هەروەک ئاماژەی بەوەکردووە، تا كۆتایی ئەمساڵ شەش فڕۆكەی نوێی فەرەنسی دەگات بۆ بەهێزكردنی تواناكانی بەرگری ئاسمانی.

بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی راگەیاندن و رێنمایی و مەعنەوی لە وەزارەتی بەرگری تەحسین خەفاجی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وتووە، گرنگترین ئەو گرێبەستانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامدراون، كە پێشبینی دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو وەربگیرێن، لە ناوچەكانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و بەرگری ئاسمانی و كەرتەكانی تری دەریایی و وشكانییە.

ئەولەویەتەكانی ئێستا بەرگریی ئاسمانی و چەكی سەرەكییە بۆ هێزی ئاسمانی، روونیشیكردەوە بەرگری ئاسمانی راداری فەرەنسی زۆر پێشكەوتووی بەدەستهێناوە كە توانای مامەڵەكردن لەگەڵ هەموو تەحەددیاتەكاندا هەیە، ئەمە قسەی خەفاجییە و دەشڵێ، پێش كۆتایی ئەمساڵ فڕۆكەی پێشكەوتوو وەردەگرین، تەواوكردنی رادەستكردنی شەش فڕۆكەی كاراكاری فەرەنسی، كە رۆڵێكی بەرچاو و چارەنووسساز دەبێت لە پاڵپشتیكردنی هێزە ئەمنییەكاندا.

خەفاجی لەبارەی هەوڵەکان بۆ پێکهاتەی بەرگری ئاسمانی عێراق وتی، كارێكی بەرچاو لە بواری تەیاركردنی فڕۆكە بە توانای زۆر بەرز بەڕێوەدەچێت، وایان لێدەكات بە هاوبەشی لەگەڵ سیستەمی بەرگری ئاسمانی كاربكەن، ئەم پەرەسەندنە لە ئەنجامی ئیرادەی وەزارەتی بەرگرییە بۆ بەدەستهێنانی پێشكەوتووترین چەك، بە لەبەرچاوگرتنی توانا و سەرچاوەكانمان.

گەنجێکی قەزای شارەزوور بووە ملازمی هێزی ئاسمانی عێراق

گەنجێکی قەزای شارەزوور بووە ملازمی هێزی ئاسمانی عێراق