بوون بە زەحمەت بۆ تیمەکانی پاککەرەوە
پاشماوەی سەدان باڵۆنی هەڵدراو لە پارکی هەواری شاری سلێمانی کۆدەکرێنەوە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە پارکی هەواری شار تیمەکانی پاککردنەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی پاشماوەی ئەو باڵۆنانە کرد کە هاوڵاتیان لە فێستڤاڵێکدا هەڵیان دابوو.
دوو شەو لەمەوبەر، لە فێستیڤاڵێکدا بەسەدان باڵۆن لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە کۆمەڵێک ئاوات و خۆزگە لە پارکی هەواری شار رەوانەی ئاسمان کران، بەشێکی زۆری ئەو باڵۆنانە دوای کوژانەوەی ئاگرەکەیان، کەوتبوونە ناو پارکەکە و بە لق و پۆی درەختەکانەوە بەجێمابوون.
بەپێی ئەو دیمەنانەی کە ئەمڕۆکە لە پاڕکەکە دەبیندرێن، تیمەکانی پاککەرەوەی ئەو کۆمپانیایەی فێستڤاڵەکەی سازکردبوو، دەستیان بە کۆکردنەوەی پاشماوەی باڵۆنەکان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رووبەری پارکەکە فراوانە تیمەکان کاتی زۆریان پێویستە تاوەکو بە تەواوەتی پاکی دەکەنەوە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن