چەندین ئۆتۆمبێل گیریانخواردووە

بەفر رێگای نێوان ئیدارەی سۆران و راپەڕینی داخستووە

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لەسەر رێگای بالیسان و لە سنووری گوندی هەرووتەکۆن لە دۆڵی ئالانەی سنووری خەلیفان لە ئێوارەوە بەفرێکی زۆر دەبارێت و رێگای نێوان ئیدارەی سۆران و راپەڕینی داخسووە.

بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە کە تا ئێستا بەردەوامە چەندین ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر گیریان خواردووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی لەهەوڵی رزگارکردنیاندان.

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە 964ـی وت، چەندین تیمیان سەرقاڵی رێگەکردنەوە و رزگارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەن کە لە ناوجە سەختەکان گیریان خواردووە.

پێداجوونەوە: توانا نەقی