خولی نایابی کوردستان
دهۆک دەربەندیخانی گۆڵباران کرد
964+
هیڤی دێوالی – دهوک
بۆ دووەم یاری بەدوای یەک دهۆک بێ ئامادەبوونی جەماوەرەکەی بردیەوە.
لە گەڕی 20ـەیەمی خولی نایابی کوردستان، یانەی دهۆک میوانداری یانەی دەربەندیخانی کرد.
ئەوە دووەم یارییە دهۆک بێ ئامادەبوونی جەماوەر یاری دەکات، دوای ئەوەی سزادرا، لەگەڵ ئەوەش یارییەکەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
یاریزان شافی مامونی، پاڵەوانی گێمی یەکەمی یارییەکە بوو، لە خولەکی 9 و 47ـی گێمی یەکەمی یارییەکە دوو گۆڵی بۆ یانەی دهۆک تۆمار کرد.
لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، ناوبژیوان یاریزان سیابەند عەگیدی بە کارتی سوور کردە دەرەوە.
دهۆک، لە گێمی دووەمی یاریەکەش باشتر دەرکەوت و بە هێرشبردن دەستیپیکرد، ئەوە بوو لە خولەکی 50، ئەحمەد موحسین دهۆکی کردە خاوەنی گۆڵی سێیەم و لە خولەکی 60ـیشدا زیاد ئەحمەد بە لیدانی سزا گۆڵی چوارەمی بۆ دهۆک تۆمار کرد.
تاکە گۆڵی دەربەندیخان، یاریزان هاوڕێ ئەنوەر لە خولەکی 65ـی یارییەکە تۆماری کرد.
بەو ئەنجامە، یانەی دهوک بە 17 خال لە 18 یاریدا لە پلەی 15ـەمین و کۆتایی خولەکە دێت.
پیداچوونەوە: فەرمان سادق