مەزڵوم عەبدی نەچووەتە دیمەشق
964+
ژووری هەواڵ
لە پاشنیوەڕۆوە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات چووەتە دیمەشق.
964 لە سەرچاوەیەکی قسەرۆیشتووی رۆژئاوای کوردستانەوە زانیویەتی ئەو هەواڵە راست نییە و مەزڵوم عەبدی نەچووەتە دیمەشق.
دوای گرژی و بەریەککەوتنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب هەوڵێک هەبوو بۆ کۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، بەڵام تائێستا هیچی لئ سەوز نەبووە.