لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
14مینە لەم ساڵدا
عومرەکارێکی کورد لە شاری مەدینەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەپێی قسەی وتەبێژی حەج و عومرەی كوردستان، ئەمڕۆ لە شاری مەدینە لە سعودیە، ژنە عومرەكارێكی كورد گیانی لەدەست دا، ئەمەش 14مین حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەكانی كوردستانە لەم ساڵدا.
کاروان ستونی وتەبێژی فەرمی حەج و عومرەی کوردستان ئەمڕۆ شەممە 27.12.2025 بە 964ی وت، ژنە عومرەكارێكی كورد بە ناوی (سەرگوڵ عەبدوڵا كەریم) لە شاری مەدینەی پیرۆز گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی 11 رۆژ لەمەوبەر جەڵتەی دەماغ لێی دابوو، لە نەخۆشخانە بوو.
وتیشی، عومرەکارەكە خەڵکی سلێمانییە و تەمەنی نزیكەی 80 ساڵە، بڕیاریشە هەر لە شاری مەدینە بەخاک بسپێردرێت.
كاروان ستونی دەڵێت، ئەمە 14مین عومرەكاری كوردە ئەمساڵ گیانلەدەست بدات.