نرخی نەوت سەربەرەوخوارە
لەبن 61 دۆلارە
نرخی نەوت سەربەرەوخوارە
964+
شۆڕش قادری
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش کەمێکی دیکەی لێبووەوە و هەر بەرمیلێک لەبن 61 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە 27.12.2025 و لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانی نەوت، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 60 دۆلار و 64 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی بەڕێژەی 2.57٪ دابەزیوە.
هاوکات هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساس بە 56 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و ئەویش نرخەکەی بەڕێژەی 2.76٪ دابەزیوە.
چەند رۆژێکە نرخی نەوت رووی لەدابەزین کردووە و سەرچاوەکانی بازاڕی جیهانی، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) ئاشکرایانکردووە، عەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، ئەوەش یەكێکە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی نەوت.