مەترسییە بۆ شێرپەنجە

عێراق ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکات کە یەکجار بەکاردێت

964+

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لەوەی رێژەی پاشماوە پلاستیکییەکان گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی مادەی شێرپەنجەیی، بۆیە حکومەت کار لەسەر بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی بەرهەمە پلاستیکییەکان.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ژینگە، عیراق بەدەست بەرزیی رێژەی پاشماوەکانەوە دەناڵێنێت و سیستمی جیاکردنەوە و ریسایکلینی نییە، بەجۆرێک رێژەی پاشماوەی پلاستیکی 40%ی کۆی پاشماوەکان پێکدەهێنێت، ئەمەش وایکردووە بەشێوەیەکی کراوە بسووتێنرێن و مادەی “دیۆکسین”ی شێرپەنجەیی لێ دەربچێت.

وەزارەتی ژینگە جەختدەکاتەوە، پێویستە خۆراک و ئاو و یاریی منداڵان لە مادە پلاستیکییەکان بپارێزرێن، چونکە سەرەڕای ئەوەی عێراق وڵاتێکی نەوتییە، بەڵام پیشەسازیی پترۆکیمیایی لاوازە و زۆربەی پلاستیک هاوردە دەکرێت و تەنیا بۆ یەکجار بەکاردەهێنرێت.

لەسەر راسپاردەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ژینگە، کار بۆ دەرکردنی بڕیارێک دەکرێت، بە مەبەستی سنووردارکردنی هاوردەکردن و بەکارهێنانی پلاستیکی “یەکجار بەکارهاتوو”، لە ئێستاشدا بڕیارەکە لەسەر مێزی ئەنجومەنی وەزیرانە.

ئەمساڵ بەرهەمی شیلکی خانووە پلاستیکییەکان کەمە

ئەمساڵ بەرهەمی شیلکی خانووە پلاستیکییەکان کەمە

لەمەودوا کارگە پلاستیکییەکانی گەرمیان نابێت پاشماوەک...

لەمەودوا کارگە پلاستیکییەکانی گەرمیان نابێت پاشماوەکانیان فڕێبدەن