خاوەن پێداویستییەکی تایبەت سێیەم بوو

لە شارەزوور پاڵەوانێتی کوردستان بۆ هێزی لەش بەڕێوەچوو

964+

بڕوا مەجید – شارەزوور

لە شارەزوور، یەکێتی ناوەندی هێزی لەش لە کوردستان، پاڵەوانێتی کوردستان بۆ هێزی لەش بەڕێوە برد، یاریزانێکی ناحیەی سیروان کە خاوەن پێداویستی تایبەتە بوو بە سێیەمی پاڵەوانییەتەکە.

قاسم حەبیب، سەرۆکی ناوەندی هێزی لەش لە کوردستان بە 964ـى وت، لە پاڵەوانییەتەکە 70 یاریزان و 15 یانە و هۆڵ لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان  بەشدارییان تێدا کردووە و چاویان لەوەیە پالەوانییەتەکان لە ئاستەکانی ناوخۆوە تێبپەڕێنن و بچنە ئاستە جیهانییەکان.

نەجات یونس، کە خاوەن پێداویستی تایبەتە و سێیەمی پاڵەوانێتییەکەی بە دەستهێناوە، بە 964ـى وت، لە ناحیەی سیروانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجەوە هاتووە و بەشداری لە پاڵەوانێتییەکە کردووە، توانیویەتی پلەی سێیەمیش بەدەست بهێنێت.

هانی تەواوی هاوڵاتیانیش دەدات کە وەرزش بکەن جا هەر جۆرە وەرزشێک بێت، چونکە دەڵێت”هەمووان پێویستە وەرزش بکەین بۆئەوەی بتوانین بژین و لەڕووی دەروونیی و جەستەییەوە سوودی لێوەربگرین”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

پاڵەوانیەتی هێزی لەشی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو

پاڵەوانیەتی هێزی لەشی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو

پاڵەوانیەتی هێزی لەش بۆ یاریزانانی سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانیەتی هێزی لەش بۆ یاریزانانی سلێمانی بەڕێوەچوو

پاڵەوانیەتیی هێزی لەش بۆ خانمان و بەتەمەنەکان سازدەکر...

پاڵەوانیەتیی هێزی لەش بۆ خانمان و بەتەمەنەکان سازدەکرێت