"لە جوملە نەماوە"

ملپێچە سورەکە عاشقان دەیبەن و بەدەست ناکەوێ

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

یەکێک لە فرۆشیارەکانی ئاهەنگی سەری ساڵ لە هەولێر دەڵێ، ملێچی رەنگی سوور کە بووە ترێند خەڵکێکی زۆر دەیکڕن، بە تایبەت عاشقان و ئەو کەسانەی وەک دیاری بۆ کچەکانیان دەیانەوێ کەلوپەپ ببەن، دێن ملپێچ دەبەن.

بە گوێرەی قەبارەکەی دوو جۆری هەیە، ملپێچێکی کورت و ئەوەی دیکە درێژ و قەبارەی فراوانترە.

محەمەد ئەسعەد فرۆشیارەکەیە ئەو قسە بۆ پەیامنێرمان دەکات و دەڵێ، ملێچەکە بەڕادەیەک خواستی لەسەرە، ئێستا لە بازاڕ و لە جوملەی خۆمان نەماوە، تا بچین رێژەیەکی زیاتر بهێنین و بیفرۆشین.

بۆنەکان، هاوکارن بۆ ئەوەی قسە یان خواردن و کەلوپەل ببێ بە ترێند، وە لە سۆشیال میدیاوە وەک خواستی گشتی بڵاودەکرێتەوە، ئەم سەری ساڵی نوێیە خێر و بەرەکەت بووە بۆ ملێچی سوور و زۆر کەس دەیکڕن و بۆ سەرمای شەوان لە ملی دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

لە سۆران بەفرە و بۆ سەری ساڵیش جێگەی بەتاڵ نەماوە

لە سۆران بەفرە و بۆ سەری ساڵیش جێگەی بەتاڵ نەماوە