گومان دەکرێت هێرشەکە خۆکوژی بێت یان بۆمبی چێنراو
تەقینەوە لە ناو مزگەوتێکی حەمسی سوریا روویدا و کوژراو و بریندار هەن
964+
ژێوار خدر
تەقینەوەیەک لە ناو مزگەوتی “ئیمام عەلی کوڕی ئەبو تالیب” لە گەڕەکی وادی زەهەب لە پارێزگای حمسی سووریا روویدا، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لانی کەم پینج کەس کوژراون و نزیکەی 20ـی دیکەش بریندارن.
ئاژانسی “سانا”ی فەرمی بڵاویکردەوە، تەقینەوەکە ئەمڕۆ لەکاتی وتاری رۆژی هەینیدا روویداوە و هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ زانینی هۆکاری تەقینەوەکە، هاوکات ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی سوورییەوەدەڵێت، ئەگەر هەیە هێرشەکە “خۆکوژی” بووبێت، یان لە رێگەی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدرابێت
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، زانیارییە سەرەتاییەکان باس لە تەقینەوەی “بۆمبی چێنراو” لە ناو مزگەوتەکەدا دەکەن، تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی شێوازی وردی هێرشەکە بەردەوامن.