بۆ رێگریکردن لە دروستبوونەوەی لافاو
رێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان رێکدەخرێنەوە و بەربەستەکان لادەبرێن
964+
شۆڕش قادری
بۆ رێگریکردن لە دروستبوونەوەی لافاو، رێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان لە چەمچەماڵ رێکدەخرێنەوە و بەربەستەکانی بەردەمیان لادەبرێن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڤیدیۆی کارکردنی تیمەکانی هونەری لە ئەندازیاران و رووپێوانی شارەوانی چەمچەماڵ بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، پاککردنەوەی رێڕەوە ئاوییەکانی بانی مەقان بەردەوامە و تیمەکان بەدرێژایی رۆژ ئیش دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە چاککردن و فراوانکردنی رێڕەوە ئاوییەکان، سەرجەم ئەو بەربەستانە لادەبرێن کە دەکەونە سەر رێڕەوە ئاوییەکان.
وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی دەڵێت، ئەو هەنگاوە وەک رێکارێکی بەپەلەیە بۆ رێگریکردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی لافاو.