20 مەرج و داواکاریان هەیە
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندن لە چین رادەگەیەنێت
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتی چین رادەگەێنێت و 20 مەرج و داواکاریش لەو کەسانە کراوە کە داواکاری خوێندن پێشکەش دەکەن، دوا رۆژیش 24.2.2026 ـە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەت، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار کراونەتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی لە چوارچێوەی بەرنامەی گەنجی سەرکەوتوو لە کۆماری چینی میللی (Youth of Excellence scheme of China Program) زەمالەی خوێندنى ماستەر پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بەم شێوەی خوارەوە:
هەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەبێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن؛ https://www.campuschina.org/content/details3_790440.html
مەرج و داواکاری لایەنی کۆماری چینی میللی:
1. بروانامەی دەرچون کە پشتراست کرابێتەوە لە لایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بروانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بروانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشتڕاست کرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتڕاستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستەکانی زمانی ئینگلیز وەک تۆیفل و ئایلتس کە ئاستەکان لە زانکۆیەک بۆ زانکۆیەک جیاوازە بەپێی داواکاری ئەو زانکۆیەی کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەی.
6. تەمەنی پێشکەشکار لە 45 ساڵ زیاتر نەبێت.
7. دەبێت لانیکەم سێ ساڵ ئەزمونی کارکردنی هەبێت و بە نوسراوی فەرمی پشتگیری لە ماوەی ئەزمونی کارکردنەکەی بکرێت.
8. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچوونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
9. سیڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
10. سکرینشۆتی ئەو ماڵپەڕەی کە داواکاریەکەى پێشکەشکردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنی کە داواکاریەکە بە سەرکەوتویی پێشکەشکراوە.
11. بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە بكه : 07511378422
ئیمێڵى ([email protected]) بکەن.
مەرجەکانى وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنيا مۆلەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.