"هەرچی لەلای خوداوە بێ بەزیادبێ"
فریانەکەوت قەرزی سەیارەکەی بداتەوە؛ سووتا و بوو بەخەڵووز
964+
ئاکام غەفوور – خەلیفان
هاوڵاتییەکی دانیشتووی خەلیفان بە هەزار و یەک دەردە سەری و قەرزوقۆڵە ئۆتۆمبێلێکی بچووکی کڕیبوو و باری هاوڵاتیانی پێ دەگواستەوە، ئەمڕۆ ئاگریگرت و بوو بە خەڵووز.
رامیار محەمەد خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە و قسەی بۆ مایکی 964 کردووە، ئەو دەڵێت، “نزیکەی ساڵێک دەبێ ئۆتۆمبێلەکەم کڕیوە و هەندێک لە پارەکەی بەقەرز و هەندێکیشی خێرخواز بۆیان داوم، هێشتا هەموو قەرزەکانم نەداوەتەوە، ئەمڕۆ ئاگریگرت و سووتا”.
رامیار گەنجێکی بەقەناعەتە و دەڵێ، “سەیارەکەم سەرچاوەی بژێوی خێزانەکەم بوو، بەڵام دیارە قەدەری خودا وابووە و هەرچی لەلای ئەوەوە بێ بەزیادبێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دوو منداڵی هەیە و یەکێک لە منداڵەکانی خاوەن پێداویستی تایبەتە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری