نرخی نەوت بەرزبووەوە
جووڵە هەیە
نرخی نەوت كەمێك بەرزبووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش بەهۆی گەشەی بەهێزی ئابووریی ئەمریکا و نیگەرانییەکان سەبارەت بە پچڕانی دابینکردنی نەوت لە ڤەنزوێلا و رووسیاوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرەبەیانی ئەمڕۆ 0.06% بەرزبووەوە و گەیشتە 62.42 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هاوکات نرخی نەوتی خاوی تێكساس 0.05% بەرزبووەوە و گەیشتە 58.41 دۆلار.
لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە نرخی نەوت بە رێژەی زیاتر لە 2% بازدانی بەخۆیەوە بینیوە، برێنت گەورەترین بەرزبوونەوەی رۆژانەی لە ماوەی دوو مانگدا تۆمارکرد و نەوتی تێكساسیش بەرزترین بەرزبوونەوەی لە دوای 14ی ئەم مانگەوە تۆمارکرد.
سەرچاوەکانی بازاڕی جیهانی، بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی (API) کە رۆژی سێشەممە بڵاوکراونەتەوە، رایانگەیاندووە، هەفتەی رابردوو ئەمباركردنی نەوتی خاو و بەنزینی ئەمریکا بەرزبووەتەوە، سەرچاوەکان کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، رایانگەیاندووە نەوتی خاو دوو ملیۆن و 390 هەزار بەرمیل بەرزبووەتەوە.