لە سبەیەوە سەردانیان مەکەن

هاتوچۆی گەرمیان هیچ مامەڵەیەک رایی ناكات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێرياریى 2025، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە گشت بەش و هۆبەکانییەوە، هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێ ناکرێت.

هاتوچۆی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025 لە ئاگادارینامەیەكدا دەڵێن،  ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیان و شوفێرانی بەڕێز دەکەینەوە، بەهۆى كۆتايیهاتنى ساڵى ژمێريارى 2025، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بە گشت بەش و هۆبەکانیەوە هیچ مامەڵەیەکی هاوڵاتیان بەڕێ ناکرێت، تا دەستپێکردنەوەی دەوام لە ساڵی نوێدا.

دەشڵێن، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سبەی چوارشەممە بۆ راپەڕاندنی هیچ مامەڵەیەک سەردانمان نەکەن.

بەپێی ئەو پشووی حكومەتی هەرێم بۆ سەری ساڵ رایگەیاندووە، لە رۆژی پێنجشەممەوە پشووی فەرمییە، رۆژی 4.1.2026 كە یەكشەممە ئەولاتر دەكات، دەوام دەستپێدەكاتەوە.

ئەگەر مامەڵەتان لە هاتوچۆی هەولێر هەیە زوو بڕۆن ئەنجام...

ئەگەر مامەڵەتان لە هاتوچۆی هەولێر هەیە زوو بڕۆن ئەنجامی بدەن