دیمەنێک لە راکێشانی تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی لە هەولێر
دوو هەزار پارچەی دیكە
سبەی لە كوێی هەولێر زەوی دابەش دەكرێت؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، سبەی وەجبەیەكی دیكەی زەوی لە سنووری هەولێر دابەش دەكەن، كە دوو هەزار پارچە زەوییە.
ئەندازیار كارزان عەبدولهادی، ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025 بە 964ی راگەیاند، سبەی تیروپشك بۆ دابەشكردنی دوو هەزار پارچە زەوی دیكە دەكەن و رێوڕەسمەكە لە سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر دەبێت.
وتیشی، دوو هەزار پارچە زەوی وەك وەجبەی پێنجەم بەسەر فەرمانبەران دابەش دەكەین، كە زەوییەكانیش لە سنووری جەژنیكان لە قەزای بەحركە دەبێت.
تا ئێستا چوار وەجبە زەوی لە سنووری شارەوانیی هەولێر دابەش كراوە، كە نزیكەی 29 هەزار پارچە بووە و ئەوەی سبەی دابەش دەكرێت، وەجبەی پێنجەمە.
وەجبەی چوارەمی دابەشكردنی زەوی لە 10.11.2025 بوو، كە لە رێوڕەسمێكدا بە تیروپشك چوار هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری هەولێر دابەشكرا.
لە ئاداری رابردووەوە بڕیاری دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كوردستان لە لایەن سەرۆک وەزیرانی كوردستان مەسرور بارزانییەوە دەرچووە و پرۆسەكە لە شارەكانی كوردستان بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوەی ماوەی 15 ساڵ دابەشكردنی زەوی بە فەرمی بەسەر فەرمانبەران وەستابوو.
دابەشكردنی زەوی
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر بۆ 964:
"بەم زووانە وەجبەی پێنجەمی زەویی فەرمانبەران دابەش دەكەین"
سەرۆکی شارەوانی: ستافمان کەمە
شوێنی 550 خانەنشینکراو بۆ شارەوانی سلێمانی پڕنەکراوەتەوە
ناوی ئەوانەی زەوییان بۆ دەرچوو لە 964 ببینە
تیروپشک بۆ دابەشكردنی چوار هەزار پارچە زەوی دیكە لە هەولێر ئەنجامدرا
سنووری هەولێر
ئەو زەوییانەی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراون هێشتا هیچیان بۆ نەکراوە
سنووری قوشتەپە