دووتەنییەک بەبارەوە وەرگەڕا و کەسێک گیانی لەدەستدا - وێنە؛ ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک
لەسنووری سێمێل
دووتەنییەک بەبارەوە وەرگەڕا؛ کەسێک گیانی لەدەستدا
964+
شۆڕش قادری
لە سنووری سێمێل سەربە پارێزگای دهۆک دووتەنییەک بەبارەوە وەرگەڕا و هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک وێنەی دووتەنییەکی لە فەیسبووکی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23.12.2025 لەسەر رێگای سەرەکی مەرینا – سێمێل دووتەنییەکی ژمارە هەولێر لەژێر کۆنتڕۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
ئازاد تەها ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا نەکردووە کە گیانی لەدەستداوە بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە کە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە.