کەشوهەوا

ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەور و باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و لە ئێوارەوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و لە هەندێک ناوچە نمەباران دەبارێت، و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، لەگەڵ ئەوەی کەشەکە دەگۆڕێت بۆ هەور و باران پلەکانی گەرماش تا سێ پلەیەک نزم دەبێتەوە.

هەرچی سەبارەت بە کەشی سبەینێ چوارشەممەیە وا پێشبینی کراوە، هەروی تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش هەر نزم دەبن.

ئەمڕۆ سێ شەممە 23.12.2025
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت (10-20) کم/ک
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (2-3) پلە، وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ سێشەممە:
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 13 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 13 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی