جێگەی رێکخراوە مرۆییەکانی گرتەوە
ژنە خۆبەخشێکی ئێزدی دیاری و هاوکاری گەیاندە منداڵە ئاوارەکانی کەمپی سەر چیای شنگال
964+
فەرهاد حەسەن
دوای ئەوەی زیاتر له چوار ساڵه، هیچ رێکخراوێکی مرۆیی نەچوە بەلای ئەو ئاوارانەی لە کەمپی سەردەشتی سەر چیای شنگال دەژین، ژنە خۆبەخشێکی ئێزدی دیاری و هاوکاری گەیاندە منداڵە ئاوارەکان.
كه‌مپه‌كه ناوى سه‌رده‌شته، زیاتر له 700 خێزانی تێدا ده‌ژیت و زۆربه‌ى ئه‌و خێزانانه‌ش خه‌ڵكی ناحیه‌ى گردعوزێرن، لەوەتەی وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانى عێراق به داخراوى ناساندوویه‌تى هیچ رێکخراوێک سەردانی نەکردوون و هیچ قه‌ره‌بوویه‌ك نه‌كراونه‌ته‌وه.
عه‌لى شه‌مۆ، چاودێری كه‌مپه‌كه و سه‌رپه‌رشتیاری گروپی نووڕه‌نگى خۆبه‌خش به 964ـى وت، خاتوو رەفەح حەسەن، کە ژنێکی ئێزیدی خەڵکی بەعشیقەیە، لە بواری مرۆیی کاردەکات بە کێشەو گرفتی ئەو کەمپە ئاگادار بوو، لەلایەن هاوڕێکانییەوە هاوکاری بۆ کۆکردنەوە و بەسەر منداڵە ئاوارەکانی دابەشکرد.
وتیشی “هاوکارییەکەی بریتی بوو لە جل و بەرگی زستانە بۆ منداڵان و ژنانی کەمپەکە و بەسەریاندا دابەشیکرد”.
سوپاس هەر هەوڵێک دەکات کە بیەوێت هاوکارییەکانیان بگەیەننە ئەم کەمپەی ئاوارەکان.
پێشتر عەلی شەمۆ بە 964ـى وتبوو، ساڵی 2021 وه‌زاره‌تى كۆچبه‌رانی عێراق به‌جۆرێك له جۆره‌كان فێڵى له‌و خێزانه ئاوارانه كرد، نه قه‌ره‌بووى كردنه‌وه و نه رێكخراوێكی مرۆییش سه‌ردانیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوكارى بكرێن، کە پێش ئەوکاتە 10 رێكخراوى مرۆیی كه خۆماڵیی و بیانی بوون هاوكارى به‌رده‌وامى كه‌مپه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئەم ماوه‌یه هیچ یه‌كێك له‌و رێكخراوانه نه‌چوونه‌ته كه‌مپه‌كه.