سەردانی فڕۆکەخانەى سلێمانیان کرد

خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشنای بواری ئەکادیمى و زانستی فڕۆکەوانی دەکرێن

964+

فەرهاد حەسەن

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت، بە بەردەوامی هاوکارى پێشکەشى خوێندکاران دەکەن لە بوارى ئەکادیمى و زانستی فڕۆکەوانی و بەشەکانی فڕۆکەخانەشیان پێدەناسێندرێت.

لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کە پێشکەشى بوارى ئەکادیمى و زانستى دەکات و بەپێى بەرنامەیەکى تایبەتى بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی، بۆ پێگەیاندن و پێشکەشکردنى زانیارى و زانستى فڕۆکەوانى و فڕۆکەخانە، بەبەردەوامی پێشوازی لە گەشتی زانستی خوێنکارانى زانکۆ و پەیمانگاکان و خوێندنگاکان دەکات کە سەردانی فڕۆکەخانە دەکەن .

بۆ ئەمجارە، خوێندکارانی قۆناغەکانی یەکەم و دووەم و چوارەمی بەشی گەشتوگوزار لە کۆلێجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی سەردانیان کردوون لەلایەن فەرمانبەرێکی بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و راگەیاندنی فڕۆکەخانە، بەشەکانی فڕۆکەخانە و شێوازی گەشتکردنیان بۆ باسکرا.

دواتریش،‏ لێپرسراوی پەیمانگای فڕۆکەخانە وانەیەکی تایبەتی لەسەر زانست و زانیاری فڕۆکەوانی پێشکەش بە خوێندکارەکان کرد‎.‎

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پلانى

فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پلانى "کتوپڕ" دادەڕێژێت

ئەم بەرەبەیانییە یەکەم فڕۆکەى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سل...

ئەم بەرەبەیانییە یەکەم فڕۆکەى تورکیا لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نیشتەوە